8751 کەسی دیکە لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوون/مەرگی 89 کەس

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 8751 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە  89 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 62 هەزار و 397 کەس.

ڕاشیگەیاند: تا ئێستا یەک ملیۆن و 855 هەزار و 674 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا یەک ملیۆن و 593 هەزار و 219 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.

News Code 36567

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha