سەرمایەدانەری چین لە ئێران / کۆریدۆری بازرگانی تاران - پەکین

لەم ڕۆژانەدا بابەتی واژۆی رێککەوتنی سەرمایەدانەری چین لە ئێران بڵاو بووەتەوە و شیکاری جیاوازی لەسەر کراوە کە لە ئەم بابەتەدا بە کورتی دەڕوانرێتە ئەو بابەتە و کاریگەرییەکانی لەسەر ئابووری ئێران.

ئاژانسی هەواڵی مێهر؛ گرووپی نێودەوڵەتی: پێوەندی بازرگانی دوو لایەنەی نێوان چین و ئێران، لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو ئەگەرچی تووشی هەڵکشان و داکشان نەبووە، بەڵام بە پێی پێوەندی باشی سیاسی نێوان دوو وڵاتەکە، بەستێنی فراوان بۆ کەڵکوەرگرتن لە گەڵاڵەی گەورەی بازرگانی چین وەکوو " یەک قایش-یەک ڕێگا" بۆ ئێران هەیە کە کەڵکوەرگرتن لە ئەو دەرفەتانە لە سیاسەتی دەرەوە تا ڕادەیەکی زۆر لەبیر کراوە و پشت گوێ خراوە.

ئەمڕۆکە کۆریدۆری بازرگانی ڕێگای ئاسنی و کردنەوە و بەکارهێنانی یەکێک لە سەرچاوە سەرەکییەکانی داهاتی نەتەوەکان بەتایبەتی لە ناوچەی ڕۆژاوای ئاسیا و ڕۆژهەڵاتی ناڤین، بووەتە ئاڵقەی ناوەندی نێوان ڕۆژهەڵات و ڕۆژاوا .

داهاتی بەدەست هاتوو لە ترانزیت لە ئەنجامەکانی گەشەی سەقامگیر بووە کە بە گەشەی ژێرخانە پێویستەکان لە ئەو وڵاتانە، کۆریدۆری بازرگانی وەکوو پێشکەوتووترین بەشی ترانزیت لە بەشی ناوچەیی، سەرووناوچەیی و تەنانەت نێوان بەژەکانیش لە ئەو گەشەیە بێبەری نابن.

Iran: Launching the Istanbul-Tehran- Islamabad (ITI) container train - UIC  Communications

ژێئۆپۆلۆتیکی  تایبەتی ئێران

ئەو کۆریدۆرە ئەمڕۆکە لە بەشی جیاواز لێکۆڵینەوەی لەسەر کراوە و کە گرینگترینیان لە بەشی دەریایی، جادەیی و ڕێگای ئاسنی هاتووەتە ئاراوە. هەرچەندە کە کۆریدۆری جادەیی وەکوو تراسیکا، بەهۆی ئاسان بوونی نرخی گەشەی زیاتری هەیە و لایەنی بەربڵاوتر دەگرێتەوە، بەڵام کۆریدۆری ڕێگای ئاسی بەهۆی هۆکارگەلێک وەکوو تێچووی کەمتر، گواستنەوەی ئەمنتر و هەروەها بەستێن بۆ گواستنەوەی باری زیاتر، هەر لە ئەو بابەتانەیە کە لە کاتی دامەزرانی یەکەم کۆریدۆری ڕێگای ئاسنی جیهانەوە کە ڕۆژهەڵات و ڕۆژاوای ئەمریکای پێوەند دەدایە یەکەوە، لەلایەن کارناسە بازرگانییە نێودەوڵەتییەکانەوە زوومی لەسەر کراوە.

بێ گومان، گرینگایەتی ئەو کۆریدۆرە لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین و ڕۆژاوای ئاسیا کە لە ڕاستیدا ڕۆژهەڵات و ڕۆژاوای جیهان پێوەند دەداتە یەکەوە، زۆر پڕ ڕەنگتر دەبێت. بۆ سەلماندنی ئەو پاگەندەیە بەسە نیگایەک بکەین بە کۆریدۆرە پەڕینەوەکانی جیهان لە ناوچەکە تا تێبگەین کە لە ڕاستیدا گرینگترینان وەکوو کۆریدۆرە داڕێژراوەکان بۆ ڕێگای یەک قایش-یەک ڕێگا(BRI) لە هەمان ناوچەدایە.

ئێرانیش لە باری ژێئۆپۆلیتیکەوە لە ناوەندی پێوەندی نێوان ڕۆژهەلات و ڕۆژاوادایە و پێدەچێت گرینگترین بەش لە ئەو پێوەندییە بێتە ئەژمار. هەبوونی ئێران لە پاڵ دەریای خەزەر و ئاوە ئازادە گەرمەکانی باشووری و هەروەها هەبوونی ڕێژەیەکی بەربڵاو لە دەشت و بیابان لە بەشی ناوەندی، کاری دامەزراندنی ڕێگای ئاسنی و جادەی زۆر ئاسانتر و کەم تێچووتر دەکاتەوە کە هەر ئەوە پاساوی ئابوورییە بۆ سەرمایەدانەری لە بەشی ژێرخانەکانی گواستنەوە بۆ ئێران.

یەکێک لە کۆریدۆرە پەڕینەوەکان لە خاکی ئێران، کۆریدۆری ناسراو بە ( ITI) یا "ئیسلام ئاوا-تاران-ئەستەنبۆڵ" ە کە بەهۆی هێنانە ئارای ئایدیای سەرەتایی و شوێنگیرییەکانی لەلایەن ڕێکخراوی هاوکارییە ئابوورییەکان بە کۆریدۆری ئێکۆ (ECO) ش بەناوبانگە.

Pandemic, China and the Future of the Belt Road Initiative

 کۆریدۆری بازرگانی ، داهێنانێک بۆ دەسپێکی وەرزێکی نوێ لە بازرگانی نێوان تاران و پەکین

بە گوێرەی ڕاپۆرتە پێشکەش کراوەکان لەلایەن ڕێکخراوی ڕاوێژکاری "ڕۆلند برگر" ئێستاکە چین هیچ ڕێگایەکی سەرەکیی بۆ پەڕینەوەی بارە ترانزینتییەکانی خۆی لە ڕێگای ئێرانەوە لەبەرچاوە نەگرتووە و هۆکارەشی نەبوونی ژێرخانی لەبار و هەروەها هەبوونی هەندێک کێشە وەکوو سەپاندنی گەمارۆکان لەلایەن لایەنی چینییەوە ڕاگەیێندراوە.

سەرەڕای ئامنە، وادیارە کۆریدۆری ITI، ڕێگایەک زۆر بەرچاو بۆ گواستنەوەی ترانزیتی چین لە ڕێگای ئێرانەوە بەرەو تورکیا و لەکۆتاییدا ئەورووپا بێت کە دەتوانێت لە ئەگەری ڕێکخستنی، ساڵانە ملیۆنانن دۆلار داهاتی بۆ ئێران هەبێت. بەم پێیە بارە ترانزیتییەکانی چین لە ڕێگای رۆژاوای ئەو وڵاتەوە دەچنە پاکستان و لە کۆتاییدا لە ڕێگای سنووری میرجاوەوە دێنە ناو ئێران.

بێ گومان، ڕێگای ترانزیتی ئێران لە بەراورد لەگەڵ ڕێگا باکوورییەکانی یەک قایش-یەک ڕێگا، بەستێنی زۆر بەرچاوتر وەکوو تیچووی کەمتر، ئاسایشی زیاتر و پێویست نەبوون بە ترەنسشیپمنت (گواستنەوەی چەند ڕەهەندی) لەلایەن وڵاتی چینەوە پێشوازی لێدەکرێت. بەڵام چالاک کردنەوەی ئاوەها ڕێگایەک، پێویستی بە دیپلۆماسی چالاکی لایەنی ئێران و جیدی بوون لە شوێنگیری پێوەند دانەوەی کۆریدۆری CPEC بۆ  ITI ە.

قەرەبووی دیپلۆماسی ئابووری وڵات لە ڕێگای باکوور

بەداخەوە پرسی دیپلۆماسی لاوازی دەزگای دیپلۆماسی وڵات لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو، بووە هۆی دزرانی هەلی ڕکابەری ڕێگای ترانزیتی ئێران لەلایەن تورکیا، قەزاقستان و وڵاتانی دیکەی ڕێگای باکووری یەک قایش-یەک ڕێگا. هەرچەندە بابەتی دیکە وەکوو ئامادە نەبوونی ژێرخانی پێویست بۆ چالاک کردنەوەی ترانزیتی نێودەوڵەتی وەکوو ڕێگای لەبار، یاسای گومڕوکی دەست و پاگیر و چەندین بابەتی دیکە لە کۆتاییدا بووەتە هۆی زیاد بوونەوەی کاتی گواستنەوەی بار لە ڕێگای ترانزیتی ئێران و لە کۆتاییدا سەرەنج ڕاکێش نەبوونی ڕێگای ئێران بۆ لایەنە دەرەکییەکان بەتایبەتی چین.

بەڵام پێوەندی ڕێگای ئاسنی نێوان چین و تورکیا لە ڕێگای پاکستانەوە دەتوانێت تا ڕادەیەکی زۆر ڕێگا لەدەست چووەکانی ئێران لە بواری ترانزیت بگەڕێنەوە و ببێتە هۆی زیندوو بوونەوەی ئەو پیشە سەقامگیر و پڕداهاتە.

 وەرگرتنی سەرمایەدانەری بیانی و دیپلۆماسی چالاک لە بەرەنگار بوونەوەی گەمارۆکان

سەرمایەدانەنانی بەرچاوی وڵاتانی ئەورووپی، چین و ڕووسیا لە بەشی جیاواز لە ئێران ئەوانی گەیاندووەتە ئەو ئەنجامە کە هاوڕێی لەگەل گەمارۆکانی ئەمریکا دژی ئێران و لە ئاکامدا لە دەست نەدانی بازاڕی گەشاوەی ئەو وڵاتەم باشتر لە خۆڕاگری لە بەرانبەر گەمارۆکانی واشنتۆن دژی تارانە. هۆکاری ئەو بڕیارەش دیار بوو، هیچ یەکە لە وڵاتە ناوبراوەکان سەرمایەدانەریەکی بەرچاویان لە ئیران نەبووە کە نیگەرانی لەدەست دانی بەهۆی سەپاندنی گەمارۆکان بن. بۆ سەلماندنی ئەو پاگەندەیە، دەتوانین ئاماژە بکەینە سەر بەندەری چابەهار کە بەهۆی سەرمایەدانەری هیندییەکان، وەکوو تەنیا بەندەری بەری لە گەمارۆکانی ئەمریکا لە سەردەمی سەرۆک کۆماریی ترامپ ناسراوە و لە تەواوی ماوەی سیاسەتی زیاترین گوشار لە سەر ئێرانیش، ئەو بەندەرە ڕوو لە گەشە بوو و پێشکەوتنی بەخۆوە بینی و تەنانەت، لە هەمان ماوەدا، زۆربەی جیهازاتی قورس وەکوو جرسەقیل و جیاهزاتی دیکە کە بە شێوەی فەرمی لە لیستی گەمارۆکانی بەشی ئاستنی ئەمریکا دژی تاران بوو، لەلایەن لایەنی هیندییەوە دەهاتە ناو ئێران و لە لە ئەو بەندەرە دامەزرا. کەواتە وەرگرتنی سەرمایەی لایەنی چینی لە کۆریدۆری ITI یش دەتوانێت ڕێک ڕۆڵێکی هاوشێوەی ڕۆڵی هیندییەکان لە بەندەری چابەهار بگێڕێت.

News Code 36549

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 0 =