24 جۆر پیشەی دەستکرد لە کوردستان تۆماری نەتەوەیی کران

جێگری پیشە دەستکردەکانی دایرەی میراتی فەرهەنگی کوردستان وتی: تا ئێستا 24 جۆر لە 45 جۆری پیشە دەستکردە چالاکەکانی کوردستان تۆماری نەتەوەیی کراوە.

بە پێی هەواڵی مێهر، فەرهاد حامدی وتی: ئەو پیشانە بریتین لە گڵیم چنی، خەڕاتی، شاڵبافی، نازک کاری، پەسەک، ڕەنگڕەزی گیایی، کڵاش چنین، سوفاڵ گەری و ئەرغەوان چنین.

وتیشی: 10 بەرهەمی پیشەی دەستکردی کوردستان مۆر و نیشانەی ڕەسەنایەتیی یونێسکۆیان وەرگرتووە کە نیشاندەری بوونی کەسانی لێهاتوو لەم بوارە لە کوردستانە.

ناوبراو ڕاشیگەیاند: 139 بەرهەم لە بەرهەمەکانی پیشەسازە کوردستانییەکان توانیویانە مۆری ڕەسەنایەتی کەلوپەلی نێونەیەوەیی وەربگرن کە ئەمەش سەرپشکێک بۆ کوردستان بە ئەژمار دێت.

News Code 36541

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha