بە پێی هەواڵی مێهر، حسێن قاسمی لەم بارەوە وتی: پاش زیادبوونەوەی نەخۆشی کۆرۆنا لە پارێزگای خوزستان و ڕاگەیندراوی وەزیری تەندروستی، داخوازی ڕاگرتنی هاتوچۆی موسافیر لە سنوورە هاوبەشەکانی ئێران و عێراق وەرگیرا و بە پێی ئەمە هاتوچۆی موسافیر ڕاگیراوە.
ئەو وتیشی: گەر کەسانێک بە مەبەستی کاروباری ئەندازیاری و ئیشەکانیتر بیانەوێ لە سنورەکان بپەڕنەوە، پاش لێکدانەوەی بەڵگەکان ئیزنیان پێ ئەدرێت. هەروەها گەر کەسێک شارۆمەندی عێراق یان ئێران بێت و بیەوێ لە سنوورەوە تێپەڕێ، ڕێگری ناکرێت.
ناوبراو درێژەی بە وتەکانی دا و وتی: جگە لەم کەسانە، هاتوچۆ بۆ خەڵکانیتر ڕاگیراوە. هەڵبەت باس و بابەتی بازرگانی وەکوو پێشوو و بە لە بەرچاو گرتنی خاڵە تەندروستییەکان بەڕێوە دەچێت.
بۆچوونی ئێوە