بە پێی هەواڵی مێهر، دۆسیەی نوێ دژی میدحەت سنجەر سەرۆکی هاوبەشی حیزبی دیموکراتی گەلان بۆ هۆی پێشکەش کردنی وتەدانێک لە نەورۆزی دیاربەکر پێک هات. پاش لێکۆڵینەوە سەبارەت بە ڕێوڕەسمی نەورۆز 13 کەس قۆڵبەست کران.
هەروەها لێکۆڵینەوە دژی سنجەر بە تاوانی "پڕوپاگەندە بۆ ڕێکخراوەیەکی تیرۆریستی" دەستی پێ کرد. ئەم کارە بە بیانووی بەشداربوونی کەسانێک لەو ڕێوڕەسمەدا بووە کە هەڵگری نووسراوە و ئاڵاهایەک بە ناوی کوردستانەوە بوون.
لە کاتی بەڕێوە چوونی ڕێوڕەسمەکەشدا هەندێ کەس بە لێدان و تووڕەییەوە قۆڵبەست کراون. شارۆمەندێک بە ناوی ئەحمەد ئاڵتوون بە هۆی لە بەر کردنی جلێک کە ناوی کوردستانی لە سەر بوو، دەستبەسەر کرا. بە گشتی 100 کەس قۆڵبەست کرابوون کە ئێستا 13 کەسیان لەوێ ماونەتەوە و ئەوانیتر ئازاد کران.
بۆچوونی ئێوە