زانیاریی نوێ لەبارەی دانوستانی هەولێر و بەغدا ئاشکرا دەبێت

وته‌‌بێژی قوباد تاڵه‌‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، دوو ڕێككه‌وتنیان له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌یه‌ و ئاماده‌ن بۆ جێبه‌جێكردنی هه‌ركامێكیان.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, سه‌میر هه‌ورامی، وته‌بێژی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕۆژنامه‌ی سه‌باح-ی وتووه‌، شاندی هه‌رێمی كوردستان له‌ ڕۆژانی داهاتوودا بۆ درێژه‌دان به‌دانوستانه‌كان له‌باره‌ی پشكی هه‌رێمه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ به‌غدا.

ده‌شڵێت، له‌گه‌ڵ به‌غدا دوو ڕێككه‌وتنیان هه‌یه‌ یه‌كه‌میان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق و دووه‌میان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌ سیاسییه‌كان بووه‌، هه‌رێم ئاماده‌یه‌ بۆ جێبه‌جێكردنی هه‌ركامێك له‌و دوو ڕێككه‌وتنه‌.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ محه‌مه‌د ئیبراهیم، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاند، بودجه‌ مادده‌ی زۆری تیادایه‌ و به‌دووریزانیوه‌ له‌یه‌ك دانیشتندا تێپه‌ڕێندرێت.

News Code 36512

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 1 =