ڕێژەی تووشبووانی کۆڕۆنا لە هەرێمی کوردستان زیادی کردووە

وه‌زیری ته‌ندروستی حکومەتی هه‌رێم رایگه‌یاند كه‌ ڕێژه‌ی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆڕۆنا زۆر زیاد بووه‌ و ئه‌مڕۆ گه‌یشته‌ سه‌دا 10.3، هۆشداریشی له‌ په‌یڕه‌ونه‌كردنی رێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كان.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌‌ په‌یجی‌ وه‌زاره‌ت بڵاویكردووه‌ته‌وه که‌ "ڕێژه‌ی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆڕۆنا زۆر زیاد بووه‌ و ڕێژه‌ی تووشبوون ئه‌مڕۆ گه‌یشته‌ سه‌دا 10.3ی ئه‌وانه‌ی پشكنینیان بۆ ده‌كرێ".

وه‌زیری ته‌ندروستی ئاماژەی بەوەشکردووە، ئه‌و ڕێژه‌یه‌ی تۆماركراوه‌ دوو هێندی ڕێژه‌ی سنورداری تووشبوونه‌، كه‌ پێویسته‌ له‌ سه‌دا 5 زیاتر نه‌بێت".

بەرزنجی ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو كه‌ ئه‌م ڕێژه‌یه‌ پێشبینی ده‌كرێت زۆر زیاتریش بێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌م ڕۆژانه‌دا پشووه‌ و زۆربه‌ی تاقیگه‌ و كلینیكه‌ تایبه‌ته‌كان نییه‌، به‌ڵكوو ته‌نیا فریاكه‌وتن و سه‌نته‌ره‌كان هه‌یه‌.

هەروەها وەزیرى تەندروستى جەختیکردوەتەوە، كه‌ نیگه‌رانن له‌وه‌ی پابه‌ندبوون به‌ بڕیاره‌كان په‌یڕه‌و ناكرێت، به‌داخه‌وه‌ به‌بێ ماسك و قه‌ره‌باڵغی و به‌ریه‌ككه‌وتن، هۆی خێراتر بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ ده‌بێت.

News Code 36511

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha