شیراز بەهەشتی شاعێران؛ شاری عەشق و مێژووی ئێران

شیراز شارێکی سەرنج ڕاکێش لە بواری سروشتی و مێژووییە کە ئەم تایبەتمەندیانە لە شارەکانیتری ئێرانی جیا دەکاتەوە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی گەشتیاریی: یەکێک لە ناوچە توریستییەکان کە بە هۆی جوانییەکانیەوە سەرنجی گەشتیاران رادەکێشێت و بە شاری عاشقان و شاعێران ناسراوە و هەروەها لە بواری فەرهەنگ و شارستانییەت، کەش و هەوا و شوێنە سروشتییەکانەوە بەناوبانگە، شیرازە.

شوێنە سروشتی و مێژووییەکان، خواردنی بەتامی ناوچەیی و فالوودەی بەناوبانگی شیراز هەموو بۆتە هاندەری خەڵک بۆ سەردانی ئەم شارە.

حافزییە یان مەزاری حافز، بەناوبانگترین شوێنی گەشتیاریی شیراز

حافیز یەکێک لە بەناوبانگتری شاعیرانی ئێران و ناسراو لە هەموو جیهانە کە جگە لە چێژ وەرگرتن لە شیعرەکانی، پاش مەرگی خۆی مەزارەکەشی بۆتە شوێنی ئارام گرتنی هەزاران گەشتیاری ئێرانی و بیانی.

لە نێو هەموو بینا ڕەنگاوڕەنگەکانی شیراز، حافزییە یان مەزاری حافز بەناوبانگترە و بە هۆی پێگەی ئەم شاعیرە لە ناو خەڵکی ئێران، سەردەمانێکە بۆتە میوانداری گەشتیاران و لە ڕیزی ئاسەواری نەتەوەییشدا تۆمار کراوە.

حافزییە لە یەکێک لە قەرەباڵغترین شەقامەکانی شار دایە. شێوازێکی تایبەتی هەیە و لە ڕەنگەکانی شین، سوور، ڕەش و سپی و قاوەیی بۆ ئەو شوێنە کەڵک وەرگیراوە. بە هۆی عارفانە بوونی شیعرەکانی ئەم شاعیرە پایەبەرزە، شوێنی مەزارەکەشی ڕەنگ و بۆنی عیرفانی هەیە و هەر یەک لە ڕەنگەکان سەمبولێکی تایبەتن و بە ئەنقەست کەڵکیان لێ وەرگیراوە.

سەعدی یەکێکیتر لە شاعیرە بەناوبانگەکانی ئێرانە کە خەڵکی شیراز بووە و ئیستاش گۆڕی ئەو، ساڵانە دەبێتە میوانداری خەڵکێکی زۆر کە لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵاتەوە سەردانی دەکەن.

مەزارگەی کورشی گەورە

کورش گەورە پیاوی مێژووی ئێرانە کە لە هەموو سەردەمەکاندا لە لایەن ئێرانییەکانەوە رێزی بۆ دانراوە و لە ناو هەموو نەتەوە و ئایینەکاندا پێگەی تایبەتی هەیە. هەر ئەوەش بۆتە هۆی ئەوەی مەزارگەی کورش ببێتە یەکێک لە شوێنە گەشتیارییەکانی شیراز و ساڵانە خەڵکێکی زۆر سەردانی ئەو شوێنە تایبەتە بکەن.

ئەم مەزارگەیە پێشتر لە نێو باخە پاشاییەکاندا بوو و لە هەموو شوێنێکەوە، ئەم بینا جوانە خۆی دەنواند.

تەخت جەمشید

بێگومان تەخت جەمشید باشترین بینای مێژوویی شیرازە و تەمەنی دەگەڕێتەوە بۆ 518 ساڵ لەمەوپێش کە بە فەرمانی داریووش، شای هەخامەنش بنیات نراوە. بە پێی بەردنوسەکان ناوی سەرەکی ئەم شوێنە "پارسە"یە و دیارە کە لە سەردەمێکیشدا ناوی "سەد ستوون" بووە. پاش بە دەسەڵات گەیشتنی جەمشید، خەڵکی ئێران ئەو شوێنەیان بە تەختی جەمشید ناو نا. ئەورووپییەکانیش پێیان دەوت پێرسپۆلیس واتا شاری پارسییان.

مەزاری شێخ شوجاع، مەزاری خاجوی کرمانی، باخی حەوت تەنانی شیراز، مەزاری عارفان، شا چرا، بازاڕی وەکێڵ، سەرای موشیر، مزگەوتی وەکیل، حەمامی وەکیل، باخی جەهان نەما، مزگەوتی عەتێق، دەروازە قورئان، عەمارەت دیوانخانە، میراتی جیهانی پاسارگاد یەکەمین پایتەختی هەخامەنش، مۆزەی پارس، مزگەوتی نەسیرئەلمولک، ئەرگ کەریمخانی، باخ نارنجستان، ماڵی زینەتەلمولک، باخی دڵگوشا و باخی ئێرەم بەشێک لە شوێنە گەشتیارییەکانی ئەو شارەن.

News Code 36497

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 8 =