بە پێی هەواڵی مێهر بە گویرەی ئەلمەیادین، یەحیا سەریع وتی: یەکیەتی سەعوودی لە ماوەی شەش ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە 260 هەزار جار و لە سەرەتای ساڵی نوێی زایینی زیاتر لە هەزاران جار ناوچە جۆربەجۆرەکانی یەمەنی کردۆتە ئامانج و زۆربەی ئەم هێرشانە، ناوچە غەیر سەربازییەکان و شارۆمەندانی کردۆتە ئامانج.
وتیشی: هێزەکانی خۆڕاگری یەمەن لە ماوەی شەش ساڵدا 12 هەزار و 366 ئوپەراسیۆنیان لە بەرانبەر دەستدرێژی سەعوودییەکان بەڕێوە بردووە و ئەمانەش بۆتە هۆی ئازاد کرانی زۆربەی زەوی و زارەکانی یەمەن و خەساری زۆریان لە سەربازان داوە.
ناوبراو وتیشی: زیاتر لە 17 وڵات لە هێرشە ئاسمانی، زەوینی و دەریاییەکانی یەکیەتی سەعوودی بەشداریان کردووە.
راه شده است.
بۆچوونی ئێوە