گرێبەستی 35 ساڵەی هەرێمی کوردستان لە گەڵ کۆمپانیا نەوتییەکانی ئەمریکا

ڕێکخراوەی ئێس ئێن وزە ڕایگەیاند: گرێبەستی نەوتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ کۆمپانیای ئەمریکایی شورون 35 ساڵە بووە و لە ساڵی 2047 بە کۆتایی دەگات.

بە پێی هەواڵی مێهر، دەوڵەتی هەرێمی کوردستانی عێراق کە تەنیا خاوەنی 20 لە سەدی گۆڕەپانی نەوتیی سێرتایە، لە ساڵی 2012 گرێبەستێکی 35 ساڵەی لە گەڵ کۆمپانیای ئەمریکایی شورون واژۆ کردووە و ساڵی 2047 کۆتایی ئەم گرێبەستەیە.

کۆمپانیای شورون سەرەتا خاوەنی 80 لەسەدی ئەم گۆڕەپانە نەوتییە بوو بەڵام پاشان 30 لەسەدی بەشی خۆی بە کۆمپانیایەکیتر داوە.

پاشکەوتی سەرەتایی قۆناغی یەکەمی گەشەی گۆڕەپانی نەوتی سێرتا 35 میلیۆن بەرمیل بووە کە قۆناغەکانیتریشی شوێنگیری دەکرێت.

دەفرایەتی سەرەتایی بەرهەم هێنانی نەوتی خام لەم گۆڕەپانە نەوتییە ڕۆژانە 20 هەزار بەرمیلە کە لە تانکە ساز کراوەکاندا پاشکەوت کراوە. 

ئەمە لە حاڵێکدایە کە کێشە لە نێوان هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی ناوەندی عیراق هەیە سەبارەت بە نەوت و ڕادەست کردنی نەوت بە بەغدا کە ئێستا هەولێر ڕاستەوخۆ دەیفرۆشێت.

News Code 36456

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 2 =