7802 کەسی دیکە لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوون/مەرگی 65 کەس

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 7802 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 65  کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 61 هەزار و 492 کەس.

ڕاشیگەیاند: تا ئێستا یەک ملیۆن و 771 هەزار و 115 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا یەک ملیۆن و 514 هەزار و 61 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.

News Code 36453

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha