دۆزینەوەی دەفری گڵێنەی هەزار ساڵ پێش زایین لە سەقز

فەرماندەی یەکیەنکانی پاراستنی میراتی فەرهەنگی کوردستان لە دۆزینەوەی دەفرێکی گڵێنەی هەزار ساڵ پێش لە زایین لە شاری سەقز هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرهەنگ ڕەسووڵ مورادی وتی: بە پێی ڕاپۆرتەکان لەلایەن ئەنجومەنی دۆستانی میراتی فەرهەنگی و بە هەماهەنگی هێزی ئینتزامی، پۆلیس چووە شوێنی هەڵکۆڵینی نایاساییەکە و ئەو گڵێنە بەنرخە مێژووییەی دۆزیەوە و دەستی بەسەردا گرت.

ناوبراو بە ئاماژە بە ئەوەی کە ئەو گڵێنە لە هەڵکۆڵینی نایاسایی لەلایەن کەس یان کەسانێکەوە دەرهێنراوە، وتی: ئەوانە میراتی فەرهەنگی پارێزگا دەچاپنن لە هەڵکۆڵینی نایاسایی دوو شوێن لە گوندی ئەخکەند سەر بە بەشای ناوەندی شاری سەقز ئەو گڵێنەیەیان دەرهێنابوو کە تا پێش لە گەییشتنی هێزەکانی پۆلیس لە شوێنەکە هەڵاتن.

سەرهەنگ مورادی وێڕای دەسخۆشی لە هاوکاری بنکەی ئینتزامی وتی: شوێنگری ئەو کەسانە خراوەتە دەستووری کارەوە کە دوای دەستگیر کردنیان دەستبەجێ ڕادەستی دادگا دەکرێن.

News Code 36433

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha