روونکردنەوەی نوێ لەبارەی ڕێککەوتنی هەرێمی کوردستان و تورکیا

قوباد تاڵه‌بانى دوا زانیارى له‌باره‌ى ڕێكه‌وتن له‌گه‌ڵ حكومه‌تى عێراق ئاشكراده‌كات‌و ڕونكردنه‌وه‌ش ده‌دات سه‌باره‌ت به‌ڕێكه‌وتنى نه‌وتیی 50 ساڵه‌ى هه‌رێم‌و توركیا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، قوباد تاڵه‌بانى دوا زانیارى له‌باره‌ى ڕێكه‌وتن له‌گه‌ڵ حكومه‌تى عێراق ئاشكراده‌كات‌و ڕونكردنه‌وه‌ش ده‌دات سه‌باره‌ت به‌ڕێكه‌وتنى نه‌وتیی 50 ساڵه‌ى هه‌رێم‌و توركیاوه‌، ده‌شڵێت:"ئێمە لەگەڵ حکومەتی عێراق ڕێککەوتنی پێشوەختمان هەیە".

به‌گوێره‌ى هه‌واڵێك كه‌ ناوەندی هەواڵی نیشتیمانی عێراق  بڵاویكردۆته‌وه‌، قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت‌و سه‌رۆكى وه‌فدى دانوستانكارى هه‌رێم بۆ به‌غدا وتویه‌تى:"ئێمە لەگەڵ حکومەتی عێراق ڕێککەوتنی پێشوەختمان هەیە، ئەم ڕێککەوتنەش لەڕەشنوسی بودجەدا جێگیركراوه‌و دواتر تەواوی پڕۆژەکە ڕەوانەی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق کراوه‌".

جەختی کردۆتەوە "تائێستا هیچ پێشنیازێکی بەدیل بۆ ئەو پێشنیازە نییە کە لەڕەشنوسی بودجەدا لەلایەن حکومەتی فیدراڵەوە جێكراوه‌ته‌وه‌و لەئەنجامدا جێبەجێکردنی یاساکە دەبێت لەلایەن حکومەتی فیدراڵ‌و حکومەتی هەرێم بێت".

وتوشیه‌تى:"وەک چەندینجار جەختمان لەسەرئەوە کردۆته‌وه‌ دۆخی ئابوری‌و دارایی حکومەتی فیدراڵ بەئاراستەیەکی دروستدا ئاراستە بکەین، دەبێت یاسا جێبەجێبکرێت".

سه‌باره‌ت به‌فرۆشتنى نه‌وت بۆ ماوه‌ى 50 ساڵ‌و به‌گوێره‌ى ڕێكه‌وتنێكى نێوان هه‌ولێرو ئه‌نقه‌ره‌، تاڵه‌بانى وتویه‌تى:"هیچ ڕاست نییە بۆ ئەوەی کە باس لەفرۆشتنی نەوتی هەرێم بکرێت بۆ ماوەی 50 ساڵ بەتورکیا، به‌ڵكوو هەموو ئەوه‌ى هەیە ڕێکەوتنێکه‌ بۆ گواستنەوەو بازاڕکردنی نەوت لەڕێگەی خاکی تورکیاوە، وەک ئەوەی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵدا هەیە".

ئه‌وه‌شى ئاشكراكردوه‌، "لەگفتوگۆكانمان لەگەڵ وەزیری نەوتی فیدراڵ داوامانکردوە کۆمپانیایەکی بەبازاڕکردنی فیدراڵی دروست بکرێت کە کۆکردنەوەی پێکهاتەکان لەخۆبگرێت‌و لەکاتی به‌بازاڕكردنى نەوتی هەرێم لەڕێگەی سومۆوە، نوێنەری هەرێمیش بونى هەبێت".
 

News Code 36413

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha