لایەنەکانی ئوپەراسیۆنی ستراتیژیکی هێزە عێراقییەکان لە چوار پارێزگا

هێزە عێراقییەکانی پێک هاتوو لە حەشدی شەعبی، ئەرتەش و پۆلیسی فێدێراڵ ڕۆژانی ڕابردوو ئوپەراسیۆنێکی بەربڵاو و ستراتیژیکیان لە چوار پارێزگای عێراق دژی پاشماوەکانی داعش پێک هێنا.

بە پێی هەواڵی مێهر، هێزە عێراقییەکانی پێک هاتوو لە حەشدی شەعبی، ئەرتەش و پۆلیسی فێدێراڵ ڕۆژانی ڕابردوو ئوپەراسیۆنێکی بەربڵاو و ستراتیژیکیان لە چوار پارێزگا دژی پاشماوەکانی داعش پێک هێنا کە دەستکەوتی زۆری بووە. ئەم ئوپەراسیۆنانە لە ناوچە و پارێزگا جۆربەجۆرەکانی عێراق بەڕێوە چووە کە لەوانە دەتوانین ئاماژە بۆ دیالە، بابل، کەرکووک و سەلاحەدین بکەین.

مەبەستی سەرەکی تیرۆریستە تەکفیرییەکان لە جەرفەلسەخر لەناو بردنی ئاسایش و هێمنایەتی ناوچەکەیە

ئەرتەش و هێزەکانی حەشدی شەعبی لەپارێزگای بابل، پاشماوەکانی داعشیان تووشی خەساری قورس کرد. هەروەها هێزە عێراقییەکان ئوپەراسیۆنێکی بەربڵاویان دژی هێزەکانی داعش لە ناوچەی جەرفەلسەخر بەڕێوە برد. هێزە شاراوەکانی داعش زۆرتر لەم ناوچە دان و مەبەستیان لەناوبردنی ئاسایش و هێمنایەتی ناوچەکەیە.

هەروەها هێزە عێراقییەکان لە پارێزگای دیالەش ئوپەراسیۆنێکیان دژی هێزەکانی داعش پێک هێنا و هێزی ئاسمانی ئەرتەش وەکوو پشتیوانی ئاسمانی، لەم ئوپەراسیۆنەدا بەشدار بوو. هەروەها دابین کردنی ئاسایشی شاری خانەقینیش لە ڕیزی بەرنامەکانی ئەم هێزانەدا بو.

لە پارێزگای کەرکووکیش ئوپەراسیۆنێک دژی داعش بەڕیوە چوو و مەبەست لەم کارە دابین کردنی ئاسایشی بەشێک لە کێوەکانی حەمرین، ناوچەی سەیادین و هەروەها ناوچەی وادی ئەلەبەن بوو.

دەستکەوتەکانی ئۆپەراسیۆنە ستراتیژیکەکانی کەرکووک

کۆی ئەو ئوپەراسیۆنانە دەستکەوتی زۆری بوو کە لەوانە دەتوانین ئاماژە بۆ دۆزینەوەی چەند تونێل بکەین کە تیرۆریستەکان بۆ گواستنەوەی هێز و جیهازات کەڵکیان لێ وەردەگرت.

دابین کردنی ئاسایشی 25 گوند، ڕووخاندنی 33 بنکەی تیرۆریستەکان، دۆزینەوەی دەیان داوی تەقینەوە، کوژران و بریندار بوونی دەیان تیرۆریست، هەروەها دۆزینەوەی بنکەی سەرەکی و شاراوەی داعش لە ناوچەی وادی ئەلشای لە باشووری ڕۆژاوای کەرکووک لە دەستکەوتەکانیتری ئەم ئپپەراسیۆنانە بوو.

News Code 36409

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 1 =