هێرشی تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستان سێ ئەوەندە زیادی کردووە

ڕاپۆرتێکی سیاسی باس لەوە دەکات کە پێشێل کردنی خاک و ئاسمانی هەرێمی کوردستان زیادی کردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە شارپرێس, ڕۆژنامەیه‌كى سویدی لەڕاپۆرتێکدا  ئاماژەی بەزیادبوونی پێشێلکارییەکانی تورکیا بۆسەر خاکی عێراق ‌و بەزاندنی بواری ئاسمانی ئەو وڵاتە لەلایە فڕۆکەکانی تورکیا بەمەبەستی هێرشکردنەسەر  پەکەکە کردووە.

هەروەها تۆمارێکی نهینیشی بڵاوکردۆتەوە کە بەغدا ڕادەستی ئەنجومەنی ئاسایشی سەر بەنەتەوەیەکگرتوەکانی کردوە، بەپێی ئەوە لەساڵی 2017وه‌ پێشێلکارییەکانی تورکیا سێ قات زیادیانکردوە.

ڕۆژنامەی "نۆدریک مۆنیتۆر"ی سویدی باسی لەوەکردوە، پێشێلکارییە بەردەوامەکانی تورکیا لەشێوەی دروستکردنی بنکەی سەربازیی، ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی، بۆردومانکردنی خاکی عێراق، هاتنەناوەوەی فڕۆکەی جەنگیی تورکی بۆناو بواری ئاسمانی عێراق، پاڵی بەبەغداوە ناوە لەئەنجومەنی ئاسایش سکاڵا لەدژی تورکیا تۆماربکات.
محەمەد حسێن بەحرلعلوم، باڵیۆزی عێراق لەنەتەوەیەکگرتوەکان لەنامەیەکدا کە لە16ی حوزەیرانی 2019 ئاڕاستەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتوەکانی کردوە، دەڵێت:"بۆردومانی خاکی عێراق لەلایەن تورکیاوەو بونی هێزی سەربازی لەناو خاکی عێراق بەبەهانەی پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی تورکیا، پێشێلکردنی سەروەری عێراق‌و پرەنسیپەکانی دراوسێیەتی باشە".

بەپێی ئەو تۆمارانە، تورکیا لەنێوان 1ی ئابی 2017و 15ی کانونی یەکەمی 2018دا 3 هەزارو 356 جار پێشێلکاری دژ بەخاک‌و ئاسمانی عێراق ئەنجامداوە، واتە بەتێکڕایی نزیکەی حەوت پێشێلکاریی لەڕۆژێکدا.

هەروەک ژمارەی پێشێلکارییەکان لەنێوان 1ی کانونی یەکەمی 2018و 4ی کانونی یەکەمی 2019  بۆ 3523 پێشێلکاریی بەرزبۆتەوە، کە تێکڕا ڕۆژانە نزیکەی 10 سەرپێچی دەکات.

باس لەوەشکراوە، لەنێوان 13ی تەمموزی 2020 تا 7ی کانونی دوەمی 2021، ژمارەی پێشێلکارییەکانی تورکیا زۆر زیادیانکردوەو گەیشتۆتە 4068 پێشێلکاریی، کە لەڕۆژێکدا بەنزیکەی 23 پێشێلکاری بوە، ئەمەش بەو مانایە دێت کە تورکیا لەمانگی ئابی 2017وە پێشێلکارییەکانی بۆ سەر سنورو ئاسمانی خاکی عێراق سێ ئەوەندە کردوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، پاساوی تورکیا بۆ پیشێلکاریە بەردەوامەکانی بریتییە لەبێتوانایی عێراق لەمامەڵەکردنی لەگەڵ مەترسییەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان لەسەر خاکەکەی کە سەرچاوەی هەڕەشەن بۆسەر سەقامگیریی‌و ئاسایشی تورکیا.

News Code 36393

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha