هێرشی تیرۆریستی کرایە سەر پاپۆڕێکی بازرگانی ئێران

وتەبێژی کۆمپانیای پاپۆڕوانی ئێران ڕایگەیاند: دوای هاوێژرانی مادەیەکی تەقەمەنی بەرەو پاپۆڕی کانتینربەری ئێران شارکورد کە 20 ی ڕەشەممە لە ئاوە نێودەوڵەتییەکانی دەریای ناوەڕاست، ڕوودا، بەشێک لە لاشە پاپۆرەکە خەساری بەرکەوت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی غیاسیان وتەبێژی کۆمپانیای پاپۆڕوانی ئێران ڕایگەیاند: دوای هاوێژرانی مادەیەکی تەقەمەنی بەرەو پاپۆڕی کانتینربەری ئێران شارکورد کە 20 ی ڕەشەممە لە ئاوە نێودەوڵەتییەکانی دەریای ناوەڕاست، ڕوودا، بەشێک لە لاشە پاپۆرەکە خەساری بەرکەوت.

ئەو پاپۆڕە کە هی کۆمپانیای گواستنەوەی کانتینری پاپۆڕەوانی کۆماری ئیسلامییە، لە ئێرانەوە بەرەو ئەورووپا ڕێی دەکرد.

دوای بەرکەوتنی مادەیەکی تەقەمەنی لە لاشەی پاپۆرەکە، ئاگرکەوتنەوەیەکی کورت لە شوێنە تەقینەوەکە ڕووی دا کە بە هەولی دەستبەجێی فەرماندە فەرمانبەرانی پاپۆڕەکە ڕگیرا و هیچ فەرمانبەرێکیش خەسار بەرنەکەوت.

پاپۆڕی ئێران شارکورد دوای تاوتوێ کردنی ڕێژەی خەسارەکە و چاک کردنەوەی خەسارەکان، درێژەی دایە ڕێگاکەی خۆی.

ئەو دەستە هێرشە تیرۆریستیانە وەکوو دزیی دەریاییە و پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکان هەنبەر ئاسایشی پاپۆڕوانی بازرگانییە و شوێنگیری مافی بۆ ناسینەوەی هۆاکرەکانی لە ڕێگای بنکە نێودەوڵەتیە پێوەندیدارەکانەوە ئەنجام دەدرێت.

News Code 36385

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha