ژمارەی قوربانیان کۆرۆنا لە ئێران 61  هەزار کەسی تێپەڕاند

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 8308 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 88 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 61 هەزار و 16 کەس.

ڕاشیگەیاند: تا ئێستا یەک ملیۆن و 723 هەزار و 470  کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا یەک ملیۆن و 471 هەزار و 179  نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.

News Code 36375

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 5 =