بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کامیل کەریمیان، لە دیدار لەگەڵ قاڵیباف، سەرۆکی مەجلیسی شوورای ئیسلامی کە سەفەری شاری سەقزی کرد، وتی: زەروورەتی کردنەوەی سنووری سێف و پاڵپشتی لە ئابووری ئەو شارە دوو داواکریی خەڵکی ئەو شارەیە.
ناوبراو بە ئاماژە بە دۆخی ئابووری سەقز و بەستێنەکانی ئەو شارە وەکوو کشتوکاڵ، وتی: یەکێک لە بەستێنە سەرەکییەکانی ئەو شارە سنووری سەیفە کە کردنەوەی ئەو سنوورە و ڕێکخستنی بازاڕچە بۆ هەناردە کردنی بەرهەمەکانی شاری سەقز بۆ ئابووری ئەو شارە و ناوچەکە زۆر گرینگە.
بۆچوونی ئێوە