بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەرید سپەری ڕۆژی سێشەممە لە ڕەتوی سەفەری ئەندامانی کۆمیسیۆنی کشتوکاڵی مەجلیس بۆ کوردستان لە دەشتی دێولان ڕایگەیاند: گەشەی کێڵانی گوڵخانەیی و پەرەپێدانی بازاڕی ئەو بەرهەمانە لەلایەن دەوڵەتەوە لە بەڵگەی ڕێکخستنی بەشی کشتوکاڵی کوردستان بەرنامەی بۆ داڕێژراوە و ئێستا گەیاندنی ئەو ئاستە بە 60 دۆنم لە بەرنامەدایە.
ناوبراو زیادی کرد: بە پاڵپشتی دەوڵەت ئاستی گوڵخانەکانی ئەو پارێزگا لە 10 دۆنمەوە لە سەرەتای ساڵی 92 بۆ 20 دۆنم و 500 مەتری چوارگۆش لە ئەمساڵدا پەرەی پێدراوە و بە پلانڕێژییە ئەنجام دراوەکان لە کۆتایی کاری دەوڵەت ئە وڕێژەیە دەگاتە 60 دۆنم.
سپەری ڕاشیگەیاند: لە ئەو یەکەگەلەدا ساڵانە چوار هەزار و 543 تۆن جۆرەکانی بەرهەمی کشتوکاڵی و یەک ملیۆن و 700 هەزار لق گوڵی زینەتی بەرهەم دێتە و ڕەوانە بازاڕ دەکرێت.
سەرۆکی جەهادی کشتوکاڵی لە بەشێکی دیکە لە قسەکانیدا ڕایگەیاند: ساڵانە زیاتر لە 9 هەزار دۆنم لە زەوییەکانی پارێزگا پەتاتەی تێدا دەکڵێدرێت کە سەدا 92 ئەو زەویانە لە دەشتەکانی قوروە و دێولانە.
سپەری زیادی کرد: ساڵانە 360 هەزار تۆن پەتاتە لە کوردستان بەرهەم دێت و پاریزگای کوردستان لە ئەو بارەوە لە ڕیزی پێنج پارێزگای یەکەمی ئیرانە.
بۆچوونی ئێوە