مەترسیدارترین هێزی داعش لە عێراق دەستگیر کرا

هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە ئۆپراسیۆنێکی دژی تیرۆریستی لە پارێزگای نەینەوا توانیان یەکێک لە مەترسیدارترین ئەندامانی داعش بناسنەوە و دەستگیری بکەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە مەعلوومە، زنجیرە ئۆپراسیۆنە دژە تیرۆریستییەکانی هێزەکانی سوپای عێراق لە شوێنە جیاجیاکانی ئەو وڵاتە درێژەی هەیە. هێزە عێراقییەکان ئۆپراسیۆنێکی نوێیان لە دژی تەکفیرییەکان لە پارێزگای نەینەوا ڕێکخستووە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزەکانی سوپای عێراق لە ئەو ئۆپراسیۆنەدا مۆڵگەکانی تیرۆریستەکانیان لە شاری تەلەففەر تێکشکاند. هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە ئەو ئۆپراسیۆنە دژە تیرۆریستییەدا لە پارێزگای نەینەوا توانیان یەکێک لە مەترسیدارترین داعشییەکان کە پێشتریش بەدوایدا دەگەڕان، بناسنەوە و دەستگیری بکەن.

ڕۆژی رابردووش هێزەکانی حەشدی شەعبی و سوپای عێراق ئۆپراسیۆنێکی هاوبەشیان لە دژی پاشماوەکانی داعش لە ئەو وڵاتە ڕێکخست. ئەو ئۆپراسیۆنە لە ناوچەی یەسرب هەڵکەوتوو لە میحوەری باشووری سامڕا ئەنجام درا. هێزەکانی سوپا و حەشد لە ئەو ئۆپراسیۆنەدا توانیان ڕێژەیەکی بەرچاو چەکی و تەقەمەنی داعشییەکان بدۆزێتەوە و دەستی بەسەردا بگرێت.

News Code 36357

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 16 =