داخوازیی کۆڵبەرانی کوردستان لە سەرۆکی مەجلیسی ئێران

سەرۆکی مەجلیسی ئێران لە وتووێژ لە گەڵ کۆڵبەران وتی: کۆمەڵگای سنوورنشین دەبێ بژیوی ژیانی لە سنوورەوە دابین بکات بەڵام هەمووان دەبێ یاسا قبووڵ بکەین و بە پێی ئەوە کار بکەین.

بە پێی هەواڵی مێهر، محەمەد باقر قاڵیباف لە دیدار لە گەڵ سنوورنشینانی پارێزگای کوردستان، لە گەڵ کۆڵبەران دیدار و وتووێژی کرد و وتی: بابەتی تاوتوێ کردنی دۆخی سنوورنشینەکان و کۆڵبەری باسێکی نوێ نییە و ئەم بابەتە لە باشووری ڕۆژهەڵات و باکووری ڕۆژاوای وڵات وەکوو ناوچەی کوردستان بوونی هەیە.

ئەو ڕوونی کردەوە: ئاڵوگۆڕی سنووری بۆ سنوورنشینەکانە و سەرەتا دەبێ واتایەکی دیاریکراو بۆ ئەم ئالوگۆڕە ڕوون بکرێتەوە و یاسامەند بێتەوە.

سەرۆکی مەجلیسی ئێران لە وتووێژ لە گەڵ کۆڵبەراندا وتی: کۆمەڵگای سنوورنشین دەبێ بژیوی ژیانی لە ڕێگای سنوورەوە دابین بکات بەڵام هەمووان دەبێ یاسا قبووڵ بکەین و بە پێی ئەوە کار بکەین.

ناوبراو بە داکۆکی لە سەر ئەوەی کە دەبێ بە شێوەیەک هەڵسوکەوت بکەین کە سنوورنشینەکان ببنە خاوەن بەرژەوەندی ئابووری، ڕایگەیاند: ڕێبەری مەزنی شۆڕش وتی کۆڵبەری قاچاخ نییە بەڵام ئەم بابەتە گرینگە دەبێ بۆ سنوورنشینەکان بێت نەک کەلوپەلی مۆڵەت دراو و بێ مۆڵەت تێکەڵ بکرێن و لە ڕێگای سنوورەوە جێبەجێ بکرێت.

داخوازی کۆڵبەران لە سەرۆکی مەجلیسی ئێران

یەکێک لە کۆڵبەران لە وتووێژ لە گەڵ سەرۆک پارلەمانی ئێران وتی: کاتێ ئێوە فەرماندەی هێزی ئینتزامی بوون، نە ئاسایشی وڵات تووشی کێشە بوو و نە لە سنوورەکاندا شتێک بۆ کۆڵبەران ڕووی ئەدا. هەموو دەبینین کە ئێوە پشتیوانی هەژارانن بۆیە داواتان لێ دەکەین دۆخی کۆڵبەران لە بەرچاو بگرن و یارمەتییان بدەن.

یەکێکیتر لە خەڵکی بانە لەم وتووێژەدا وتی: بۆ ئەم بازاڕە مەڕوانن، خەڵکی ئەم ناوچە کێشەی ئابوورییان هەیە. بە هۆی گرانی و دژواری هاوردە کردنی کەلوپەل خەڵک تووشی کێشە بوون.

 

News Code 36354

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 14 =