ڕسکانی ئەدەبیاتی بەرخۆدان لە کوردستان/ درەوشانەوەی ئێورانی کریسکان

لە دەیەمین ڕێزلێنانی ئەدەبیاتی جەهاد وبەرخۆدان نووسراوەی ئایەتوڵا خامنەیی لە سەر کتێبی ئێوارانی کریسکان پەردەی لەسەر لادرا.

ئاژانسی هەواڵی مێهر, بەشی فەرهەنگ و هونەر: کوردستان نیشتیمانی دلێرییە نادیارەکان و لەخۆبردوویی گەورەیە و خەڵکی ئەم ناوچەیە لە مێژووی پڕ لە شانازی خۆیاندا هەمیشە پارێزەری سنوور بوونە.

 بەیانی دوێنێ لە سنە ڕێوڕەسمی پەردەلادان لە نووسراوەی سپاس و پێزانیتی ڕێبەری ئێران لە سەر کتێبی ئێوارانی کریسکان بڵاو کرایەوه.

ئێوارەکانی کریسکان" ناوی کتێبێکی کیانووش گوڵزار ڕاغبە کە لە لایەن ئەمیر سەعیدزادە و هاوسەرەکەی سوعدا حەمزەیی گێڕاوەتەوە و لە ساڵی 1394 بڵاو کرایەوە.

کریسکان ناوچەیەکی کوردستانی عێراقە کە پاش پاکسازی کردنەوەی سەردەشت بۆتە بنکەی سەرەکی گرووپە جیایی خوازەکان و لەوێ بەندیخانەیەکیان ساز کردبوو کە گێڕەوەری کتێبەکە چەندین ساڵ لەوێ دیل کراوە و بڕیارە ئەم جارە بە زیاد کردنی نووسراوەیەک لە ڕێبەری مەزنی شۆڕش بڵاو دەبێتەوە.

ئەمیر سەعیدزادە، گێڕەوەری ئەم کتێبە لە جیاوازترین هێزەکانی بەرەوانی پیرۆزە چونکوو هێزێکی ئازادە و لە ڕاسپاردەکان و ئوپەراسیۆنەکاندا بەشداری دەکات. ناوبراو دەبێتە دیلی کۆمەڵە و لەوێ دەرباس دەبێت. 4 ساڵ پاش شەڕ دەبێتە دیلی دیموکرات. ئەم قۆناغە لە سەرەتای شۆڕش تا ساڵی 74 واتا 15 ساڵ درێژەی دەبێت.

کریسکان ناوچەیەکی کێوی سەنجاقی کوردستانی عێراقە کە بنکەی سەرەکی حیزبی دیموکراتی ئێران بووە. سەعیدزادە 4 ساڵ لە ناوچەی کریسکان دیل بووە و زۆربەی ڕووداوەکان لەم شوێنە ڕوویان داوە بۆیە ناوی ئەم ناوچەی ناوەتە سەر کتێبەکە.

 ئەم کتێبە یەکەم جار لە لایەن بڵاوگەی سوورەی مێهرەوە لە ساڵی 1394 بڵاو کرایەوە.

سەردار سەرلەشکەر سەلامی فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە ڕێورەسمی پەردەلادان لە نووسراوەی ئایەتوڵا خامنەیی لەسەر کتێبی ئێوارانی کریسکان لە سنە وتی: شانازی دەکەم کە ئەمڕۆ هاتوومەتە شاری سنە و خەڵکی کوردستان دەبینم.

دوژمنانی گەلی ئێران کۆن و داڕزاون

سەردار سەلامی وتی: خەڵکی کوردستان ئیماندار و مێهرەبان و خۆڕاگرن و کوردستان بەشێکی گرینگ لە شوناسی بەرخۆدانی ئێرانە  . 

وتیشی: جوگرافیا و مێژووی بەرخۆدانی ئیران بەرفراوانە و هەر وڵاتێک لە قۆناغە هەستیارەکاندا خۆڕاگر نەبێت تێکدەشکێت. ئێران چوار دەیە گەورەترین خۆڕاگرییان نیشان دا .

فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە دوژمنەکلنی ئیران کۆن و داڕزاون و تێکشکاون بەڵام ئێران هەر خۆڕاگر و سەربەرزە و بەهێز و توانایە.

ئەوەشی وت کە کوردستان وەک نەقیمی جوانی ئاڵقەی ئەنگوستیلەی وڵاتی گەورەی ئێرانە.

وەرگێڕانی کوردی و عەرەبی کتێبی "ئێوارەکانی کریسکان" ڕوونوێنی کرا

وەرگێڕانی کوردی و عەرەبی کتێبی "ئێوارەکانی کریسکان" بە بەشداری سەردار حسێن سەلامی فەرماندەی سوپای پاسداران و چەند کەس لە بەرپرسانی وڵات و پارێزگا پەردەی لە سەر لادرا.

 کتێبی "ئێوارەکانی کریسکان" بیرەوەرییەکانی ئەمیر سەعیدزادە لە چالاکییەکانی سەردەمی پێش شۆڕش و بەرەوانی پیرۆز و هەروەها ئازارەکانی بەندیخانەی گرووپە ئوپۆزیسیۆنەکان لە لایەن بڵاوگەی سوورەی مێهرەوە چاپ و بڵاو کرایەوە.

ئەم کتێبە بە قەڵەمی کیانووش گوڵزار ڕاغب نووسراوە و یەکەم جار ساڵی 1394 چاپ کرا و لەم ڕۆژانەدا دەستنووسی ڕێبەری مەزن لە سەری چاپ کرا.

ئەم کتێبە لە لایەن حەوزەی هونەرییەوە بە زمانی کوردی و زمانی عەرەبی وەرگێڕاوەتەوە و لە کتێبفرۆشییەکاندا لە بەر دەست دایە.

کریسکان لە کوێیە؟

 کریسکان ناوچەیەکی کوردستانی عێراقە کە پاش پاکسازی کردنەوەی سەردەشت بۆتە بنکەی سەرەکی گرووپە جیایی خوازەکان و لەوێ بەندیخانەیەکیان ساز کردبوو کە گێڕەوەری کتێبەکە چەندین ساڵ لەوێ دیل کراوە و بڕیارە ئەم جارە بە زیاد کردنی نووسراوەیەک لە ڕێبەری مەزنی شۆڕش بڵاو دەبێتەوە.

ئەمیر سەعیدزادە، گێڕەوەری ئەم کتێبە لە جیاوازترین هێزەکانی بەرەوانی پیرۆزە چونکوو هێزێکی ئازادە و لە ڕاسپاردەکان و ئوپەراسیۆنەکاندا بەشداری دەکات. ناوبراو دەبێتە دیلی کۆمەڵە و لەوێ دەرباس دەبێت. 4 ساڵ پاش شەڕ دەبێتە دیلی دیموکرات. ئەم قۆناغە لە سەرەتای شۆڕش تا ساڵی 74 واتا 15 ساڵ درێژەی دەبێت.

News Code 36345

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha