بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لۆید ئاستین، وەزیری بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند: پێنتاگۆن درێژە دەداتە لێکۆڵینەوەکانی خۆی بۆ دەرخستنی لایەنی بەرپرسیار لە هێرش بۆ سەر بنکەی عەین ئەسەد کە بووە هۆی مەرگی بەڵێندەرێکی ئەمریکی لە ئەو بنکەیە.
ناوبراو جەختی کرد: دەمانەوێت جەخت بکەین، دەزانین بەرپرسی ئەو هێرشە کێیە، پەیامی ئێمە بۆ ئەو کەسانە کە ئاوەها هێرشگەلێک ئەنجام دەدەن ئەوەیە کە ئێمە ئەوەی کە ڕاست و باش بێت لە بەرگری لە خۆمان، هەڵیدەبژێرین.
وەزیری بەرگری ئەمریکا زیادی کرد: ئەگەر بڕیار بدەین کە ئەبێ بە ئەو هێرشە وەلام بدەینەوە لە کات و شوێنێک کە خۆمان هەڵیدەبژێرین، گورزی خۆمان دەوەشێنین.
بۆچوونی ئێوە