ئیسرائیل غەڵەت بکات، حەیفا و تێلاڤیڤ خاپوور دەکەین

وەزیری بەگری ئێران وتی: ئیسرائیلییەکان بزانن کە ئەگەر غەڵەتی زیادە بکەن بە ئاماژەیەکی فەرماندەیی گشتی هێزەکان، تێلاڤیڤ و حەیفا خاپوور دەکەین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر سەرتیپ حاتەمی وەزیری بەرگری و پشتیوانی هێزە چەکدارەکان ئەمڕۆ سەرلەبەیانی لە سێزدەیەمین فێستیڤاڵی گەنجی سەربازی حەزرەتی عەلی ئەکبەر ڕایگەیاند:لە جیهانی ئەمڕۆدا زمانی زۆر زاڵە و ئەگەر کەسێک هێزی نەبێت لاواز دەمێنێتەوە.

وەزیری بەرگری وتیشی: هێزی نەرمی ئێران لایەنی جیاوازی هەیە کە دەتوانین ئاماژە بکەینە هێزی ناوچەیی کۆماری ئیسلامی ئێران. گرووپەکانی بەرخۆدان میوەی هێزی نەرمی ئێرانن کە لە یەمەن، عێراق، سووریا و لوبنان ئامادەن و ئیسرائیل تامی ئەو میوەیە باس چێشتووە.

ناوبراو بە ئاماژە بە هەڕەشەی بەرپرسانی ئیسرائیل دژی ئێران، وتی: هەندێک جار ئیسرائیل لە ڕووی داماوییەوە پاگەندەیەکی بێ بنەما دەهێنێتە ئاراوە و غەڵەتی زیادە دەکەن و بە بڕوای خۆیان هەڕەشە دەکەن. ڕوون و ئاشکرایە کە ئەو قسانە لە ڕووی داماوییە.

ئەمیر حاتەمی وتیشی: ڕێبەری ئێران لە هەمان ساڵانی پێشوو کە غەڵەتی زیادەیان دەکرد فەرموویان ئیسرائیل دوژمنی سەرەکی ئێمە نییە ئەوان تەنانەت لە قەبارەی ئێرانیشدا نین و دەزانن و ئەگەر نایشزانن بیزانن کە ئەگەر غەڵەتی زیادە بکەن تێلاڤیڤ و حەیفا لەگەڵ خاک یەکسان دەکەین. ئەو فەرمانەی ئایەتوڵڵا خامنەییە بە ورد بەڕێوە چووە و بووەتە گەڵاڵەیەک.

News Code 36318

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 12 =