بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە مەعلوومە، ڕائد عادل، بەرپرسی کەنسیەکانی موسڵ ڕایگەیاند کە هێزەکانی حەشدی شەعبی ڕۆڵی گەورەیان لە ئازاد کردنی ناوچە مەسێحی نشینەکانی عێراق هەبووە.
ناوبراو زیادی کرد: ئەو هێزانە یارمەتیدەری ئاوەدان کردنەوەی کەنسیە کاول کراوەکان لە ڕەوتی هێرشەکانی داعش بۆ سەر عێراق بوون.
ڕائد عادل وتیشی: ئێمە هەوڵ و هەڵوێستی فەرماندەکانی حەشدی شەعبی لە ڕۆژانی شەڕ دکی داعش و میوانداری ئەوان لە بنەماڵە مەسێحییەکان لە ئەو وڵاتە لەبیر ناکەین.
ناوبراو وتی: هەوڵی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە یارمەتیدانی مەسێحییەکانی عێراق لە مێژووی ئەو وڵاتە تۆمار دەبێت.
ڕائد عادل جەختی کرد: ئێمە دژی هەرجۆرە بێ ڕێزیەک بە هێزەکانی حەشدی شەعبی و گرووپەکانی سەر بە ئەو گرووپانەین.
بۆچوونی ئێوە