ئازادی ڕادەربڕین و میدیا لە هەرێمی کوردستان کەوتۆتە مەترسییەوە

رێکخراوە نێونەتەوەییەکان لە هەرێمی کوردستانی عێراق لە ڕاپۆرتێکدا ڕایانگەیاند: ئازادی ڕادەربڕین و چالاکی میدیایی لە هەرێمی کوردستانی عێراق زیاتر لە پێشوو کەوتۆتە مەترسییەوە.

بە پێی هەواڵی مێهر بە گویرەی میدل ئیست نیوز، مەسروور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی عێراق لە وتەدانێکدا ڕوونی کردەوە: هەرێم لە بواری پشتیوانی لە ڕۆژنامەنووسان بە بێ ترس و توندوتێژی زۆر پێشکەوتووە.

ئەم وتە لە حاڵێکدا بڵاو دەبێتەوە کە بەندکرانی ئەو ڕۆژنامەنووسانەی دژی سیاسەتەکانی هەرێمن، ڕووی لە زیاد بوون کردووە.

گۆڤاری ئەلعەرەب لە ڕاپۆرتێکدا ئەم بابەتەی لێک داوەتەوە و باسی ئەوەی کردووە کە چۆن ڕۆژنامەنووسان و چالاکە کۆمەڵایەتییەکان لە کاردانەوە بە دەربڕینی ئەم بابەتە، هەندێ باس و بابەتیان خستۆتە بەر باس و وتوویانە وتەکانی سەرۆکی هەرێم لە ڕاستی بە دوورن و ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان و ڕۆژنامەنووسە چالاکەکان لە سەر ئەم بابەتە بەڵگەیان کۆ کردۆتەوە.

بارزانی ڕۆژی پێشوو لە لاپەڕەی تویتەری خۆیدا نووسی: هەندێ وتووێژی گرینگمان لە گەڵ ڕێکخراوەی ڕۆژنامەنووساندا بەڕێوە بردووە و هەندێ باس و بابەتمان لێک دایەوە و لەوێ داکۆکیمان کردە سەرپشتیوانی حکوومەتی هەرێم لە قەڵەم بەدەستان و ڕۆژنامەنووسان کە ئەمەش بابەتێکی گرینگە و لەم بوارەدا سەرکەوتنی زۆرمان بە دەست هێناوە.

هاوکات رێکخراوە نێونەتەوەییەکانی ناسراو بە "ڕێکخراوەی ڕۆژنامەنووسە ئازادەکان"، "ڕێکخروەی میدیاکان، هاوکاری و گۆڕینەوەی زانیاری" لە هەرێمی کوردستانی عێراق لە ڕاپۆرتێکدا ڕایانگەیاند: ئازادی ڕادەربڕین و چالاکی میدیایی لە هەرێمی کوردستانی عێراق زیاتر لە پێشوو کەوتۆتە مەترسییەوە.

 

News Code 36290

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 6 =