کچە ئێزدییەک کە داعش دەیویست بیفرۆشێت، ڕزگار کرا

پۆلیسی ئەنقەرە کچێکی حەوت ساڵانی ئێزدی کە لەلایەن داعشەوە بۆ فرۆشتن دانرابوو، لە ماڵی داعشییەکان ڕزگار کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو داعش ڕاگەیاندنێکی بە زمانی کوردی و عەرەبی بڵاو کردەوە کە وێنەی کچێکی حەوت ساڵانی لەسەر دانابوو و تێیدا ڕایگەیاندبوو کە ئەو کچە دەفرۆشرێت.

بە پێی ڕاگەیاندنەکان، پۆلیسی ئەنقەرە بە ناوی کڕیارەوە دەچێتە پێشەوە و بەو شێوەیە لە شوێنی داعشییەکان ئاگادار دەبێتەوە و هێرش دەکاتە سەریان لە یەکێک لە گەڕەکەکانی ئەنقەرە و کچەکە ڕزگار دەکەن و داعشییەکانیش دەستگیر دەکەن.

وێنەی ئەو کچە ئێستا دراوەتە کۆمیسیۆنی دۆزینەوە ئێزدییە ون بووەکان لە هەولێر و دهۆک و هەروەها ئەنجومەنی ئیزدیەکانی بەرلین، ئۆسترالیا و کەنەدا و ... تا بەڵکوو بنەماڵەی ئەو کچە بدۆزرێنەوە بەڵام تا ئێستا هیچ کەس وەکوو کەسوکاری ئەو کچە خۆی نەناساندووە.

ئەگەری هەیە بنەماڵە و کەسوکاری لەلایەن داعشەوە لە هێرش بۆ سەر شەنگال کوژرابێتن و خۆشی وەکوو زۆرێک لە منداڵانی ئێزدی بە قاچاخ هێنرابێت بۆ تورکیا.

News Code 36265

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 0 =