ئێران ناچێتە ناو یاریی بێ کۆتایی ئەمریکا

وتەبێژی دەوڵەتی ئێران بە وتنی ئەوەی کە دیپلۆماتەکانی ئێمە ناچنە یاریی بێ کۆتایی ئەمریکاوە، وتی: دەولەتی ئەمریکا تا بە ئەمڕۆ خۆیان بواردووە لە هەڵنانی کورتترین هەنگاو بۆ متمانەی ئێمە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی ڕەبێعی وتەبێژی دەوڵەت سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی ڕایگەیاند: ئەمڕۆکە بە ڕای بەرپرسانی نوێی ئەمریکا و هەموو چاوەدێرانی جیهان، سیاسەتی زیاترین گوشار شکستی هێناوە و بۆ ئەمریکا ڕێگایەک جگە لە گەڕانەوە بۆ سەر ڕێککەوتنی ناڤۆکی نەماوەتەوە. ئێمە لە ماوەی ئەم ساڵانەدا پابەندی بەلێنەکانی خۆمان بووین و ئێستاش نۆرەی ئەمریکایە کە دورشمەکانی خۆی بۆ گەڕانەوە لە دوورەپەرێزی بە هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان، بسەلمێنێت.

ناوبراو زیادی کرد: ئێمەش وەکوو زۆربەی وڵاتانی دیکە پێمان وایە هیچ ڕێگایەک جگە لە دیپلۆماسی بۆ چارەسەری قەیرانەکان نییە بەڵام دیپلۆماسی ناتوانێت بێ نیازپاکی و نیشان دانی ڕاستییەکان دەست پێبکات. دەولەتی ئەمریکا تە بە ئەمڕۆ لە هەڵنانی کورتترین هەنگاو کە نیشانەی هەوڵ بۆ دڵنیا کردنەوە بێت، خۆی بواردووە.

وتەبێژی دەوڵەت وتیشی: دەولەت و دانوستانکارانی ئێمە وەکوو نوێنەری خەڵک، بۆ بەدی هێنانی مافی خواری گەلی خۆمان لە شوێنگیری کردنی دیپلۆماسی چ لە ڕێگای ڕێکاری چەند لایەنەیی و چ لە ڕێگای کۆمەڵگا نێودەوڵەتییەکانەوە کەم دانانێت بەڵام هەرگیز ناچێتە یاریی بێ کۆتاییەکەوە کە ئامانجی کڕینی کات بۆ دەوڵەتی ئەمریکا و دواخستنی هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان کە نەک لەگەڵ بڕیارنامەی 2231 ی ئەنجومەنی ئاسایش، ناوەرۆکی یاسا نێودەوڵەتییەکان و خودی ڕێککەوتنی ناڤۆکیش دژایەتی هەیە، بەڵکوو ئازارەکانی خەڵکیش درێژ دەکاتەوە.

News Code 36259

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 2 =