تیرۆریستەکانی سەر بە تورکیا لە عەفرین مادەی هۆشبەر بەرهەم دەهێنن

تیرۆریستەکانی سەر بە تورکیا لە ناوچەی عەفرین و دەڤەری ئەو شارە، کێڵگەی چاندنی حەشیش و مادەی هۆشبەری دیکەیان خستووتە ڕێ.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەگوێرەی سەرچاوەکانی ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، لە ناوچەکانی هەرێمی عەفرین‌ و دەوروبەری کە ئێستا لەژێر کۆنترۆڵی گرووپە سوورییەکانی سەر بە توركیادایه‌، کێڵگەی چاندنی حەشیش ‌و مادە هۆشبەرەکان ڕووی لەزیادبوون کردوە، بەشێوەیەک ئەو گرووپانە بەشێوەیەکی ئازادانە و بێ بوونی هیچ جۆرە سانسۆرێک پەرەی پێدەدەن.

ڕوونگەکە باسی لەوەش کردوە، گرووپەکانی وەک (ئەحرار ئەلشام، سوڵتان موراد، ئەحرار شەرقییە و بەرەی شامییە)، لەگوندەواری عەفرین بەتایبەتی لەمەیدانی (ئەکپەس‌و خەراب سلوک‌ و سورکە)ی سەر بەناحیەی ڕاجۆ خەریکی چاندنی مادەی حەشیشن.

باس لەوەشکراوە، کێڵگەی چاندنی مادە هۆشبەرەکان لەسەر ڕووبەرێکی فراوانی ناوچەکە دەکرێت، بێ ئەوەی دەسەڵاتدارانی تورکیا لە فەرمانڕەوایی کرداری ناوچەکەن هیچ هەنگاوێک دژە بەوکارەی گرووپە چەکدارییە سورییەکان بنێن، کە ئەوە بەڵگەیە لەسەرئەوەی ئەوانیش ئاگاداری ئەوکارەن ‌و پشکیان تێیدا هەیە.

لەماوەی ڕابردووشدا، ڕوانگەی سووریا ئاماژەی بەوەش کردبوو، گرووپە چەکدارییەکانی سەر بە تورکیا، هەر بەوە نەوەستاون کە بەشی هەرە زۆری دانیشتووانی ڕەسەنی عەفرین دەربەدەربکەن‌ و دەستبەسەر ماڵ‌ و موڵکیاندا بگرن، بەڵکوو بەڕەزامەندیی ‌و هەڵکردنی گڵۆپی سەوزی تورکەکان، ناوچەکەیان کردۆتەوە مۆڵگەیەکی بەپیتی سپیکردنەوەی پارە.

News Code 36258

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 3 =