ڤاکسینی کۆرۆنا دەگاتە هەرێمی کوردستان

هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی دوێنێ لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند: ئەمڕۆ ڤاکسینی کۆرۆنا دەگاتە هەرێمی کوردستان، کە پشکی هەرێم لە ڤاکسینەکەدا بڕی 110 هەزار ژەمە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هێرش سەلیم جێگری تەندروستی سلێمانیش  رایگەیاند: ڤاکسینەکە سەرەتا بۆ کارمەند و دەزگاکانی تەندروستی بەکاردەهێنرێت و دواتریش بۆ کەسانی نەخۆشی درێژخایەن و ئەو نەخۆشانەی بەپەلەن بە کاردەهێنرێت.

پێشتر، ره‌هێڵ فه‌ره‌یدوون بریکاری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هەرێم رایگەیاند، بڕیاره‌ رێژه‌یه‌كی زۆر ڤاکسین بێته‌ هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ سه‌ره‌تا به‌و كه‌سانه‌ ده‌درێت كه‌ له‌ هێڵی پێشه‌وه‌ی رووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ن.

ناوبراو ئاشکرای کرد: "ژمارەیەک بڕیاری لیژنەی باڵای روبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا وەک پێویست جێبەجێنەکراون، بەتایبەتی هاتنی بە لێشاوی گەشتیاران."

لەلایەکی دیکەشەوە، خالس قادر بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی تەندروستی بە میدیاکانی عێراقی راگەیاندووە: "پشکی هەرێم لە کاروانی یەکەمی ڤاکسینە چینیەکەدا، 300 هەزار ژەمە و سەرەتا دەدرێت بەو کەسانەی نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە و ئەوانەی بەرگریان لاوازە و کارمەندانی ئەمنی و دواتر هەموو هاوڵاتیان".

هاوكات، دوو رۆژ لەمەو بەر وەزارەتی تەندروستی عیراق رایگەیاند، بڕیاربوو ئەمڕۆ ڤاکسینی کۆرۆنای فایزەر بگاتە بەغدا، بەڵام کۆمپانیاکە لە پەیامێکدا داوای لێکردون یاسایەک دەربکەن بۆ پاراستنی کۆمپانیاکە لە بەرپرسیارێتی و قەرەبووکردنەوە.

News Code 36256

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha