بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتینک، سەرچاوە هەواڵییەکان لە فەرمانی سوپای ئەمریکا بە هێزەکانی سەر بە ئەو وڵاتە بۆ داخستنی ڕێگاکانی شاری شەدادی لە باشووری پارێزگای حەسەکە هەواڵیان دا.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، سوپای ئەمریکا فەرمانی دا کە هەموو ڕێگاکانی شاری شەدادێ، شوێنی جێگیر بوونی گەورەترین بنکەی نایاسایی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی سووریا دابخەن و شاریش دابخرێت.
لە هەمان پێوەندیدا، بە هێزەکانی هەسەدە فەرمان دراوە کە ڕێگاکانی هاتوچۆی شار دابخەن و ڕێگری بکەن لە هاتن و چوونیان.
سەرچاوە خۆجەییەکان لە پارێزگای حەسەکە هۆکاری ئەو هەوڵەیان هێرشی چەند ڕۆژی ڕابردوو بۆ سەر ئەو هێزانە لە نزیکی هێزگەی گازی جەبسە ڕاگەیاند.
بە پێی وتەی ئەو سەرچاوەگەلە، لە ئەو ناوچە دوو زیندان بریتی لە کەمپی بلغار و زیندانی هێزگەی گاز هەیە کە هەزاران تیرۆریستی بیانی و عەرەبی تێدایە.
بۆچوونی ئێوە