ئەمریکا بەدوای کردنەوەی 6 ڕێڕەو بۆ دزەی داعش بۆ ناو عێراقە

سەرۆکی یەکێتی زانایانی موسڵمانی دیالە لە هەوڵی ئەمریکییەکان بۆ گواستنەوەی ئەندامانی داعش لە سووریاوە بۆ خاکی عێراق هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە مەعلوومە، جەبار مەعمووری سەرۆکی یەکێتی زانایانی موسڵمانی دیالە ڕایگەیاند کە سەربازانی ئەمریکی بەدوای کردنەوەی شەش ڕێڕەو بۆ دزەی ئەندامانی داعش لە سووریاوە بۆ ناو خاکی عێراقن.

ناوبراو زیادی کرد: بینی سەرکەوتنەکانی حەشدی شەعبی، ئەمریکای شێت کردووە. حەشدی شەعبی توانیویە کۆنترۆڵی بەشە بیابانییەکانی ناوچە سنوورییەکانی نێوان عێراق و سووریا سەرەڕای کەم بوونی جیهازات، کۆنترۆڵ بکات.

مەعمووری وتیشی: هێزەکانی حەشد زۆربەی پیلانەکانی هاتنی داعش بەتایبەتی سەرکردەکانیان بۆ ناو خاکی عێراقیان پووچەڵ کردووەتەوە.

ناوبراو وتی: هێزەکانی حەشدی شەعبی شەش رێگای سەرەکیان بۆ دزەی داعش بۆ ناو خاکی عێراقی داخستووە و بوردمانی بنکەی ئەو هێزانەش لە نزیکی سنوورەکانی سووریا، بە ئامانجی تێکدانی ئەو نەخشەیە ئەنجا درا.

News Code 36236

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha