قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران لە 60 هەزار کەس تێپەڕی

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 8010 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 93 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 60 هەزار و 73 کەس.

ڕاشیگەیاند: تا ئێستا یەک ملیۆن و 631 هەزار و 169 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا یەک ملیۆن و 393 هەزار و 125 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.

News Code 36229

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 4 =