بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە مەعلوومە، ئەبولحۆر بەسەری یەکێک لە فەرماندەکانی حەشدی شەعبی ڕایگەیاند کە ئەو هێزانە بەتواوەتی ڕێگای هاتوچۆی تیرۆریستەکان لە پارێزگای دیالەی لە ژێرچاوەدێری دایە.
ناوبراو زیادی کرد: هیچ جووڵەیەک لە لایەن تیرۆریستەکانەوە لە پارێزگای دیالە و ناوچە سنوورییەکان لە چاوی هێزەکانی حەشد بەدوور نابێت.
بەسەری وتیشی: تیرۆریستەکان تێدەکۆشن لە ناوچەگەلێک بۆ هاتوچۆ کەڵکوەربگرن کە کوێستانییە و ڕێکردن بە جیهازاتی سەربازییەوە لە ئەوێ ئەستەمە.
ناوبراو بە ئاماژە بە هێرشەکانی ئەم دواییەی تیرۆریستەکان بۆ سەر هێزەکانی حەشد، جەختی کرد: ئەو هێرشانە لە سێبەری پاڵپشتیگەلێک ئەنجام دەدرێت کە تیرۆریستەکان وەریدەگرن.
بەسەری وتیشی: هێزەکانی حەشد لە پارێزگای دیالە بەرنامە و گەڵاڵەگەلێکیان بەدەستەوەیە کە تیرۆریستەکان و پاڵپشتەکانیان شۆک دەکات.
بۆچوونی ئێوە