بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە مەعلوومە، عەباس زاملی پەرلەمانتارێکی هاوپەیمانی فەتح لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند کە ئەمریکا و وڵاتانی ئەورووپی نایانەوێت عێراق لە باری سیاسی، ئەمنیەتی و سەربازییەوە سەربەخۆ بێت.
ناوبراو زیادی کرد: ئەو وڵاتانە بۆ بەرز کردنەوەی ژمارەی هێزەکانی ناتۆ لە خاکی عێراق بیانوو دەهێننەوە.
زاملی جەختی کرد: دۆخی ئێستای عێراق و دۆخی ئەو وڵاتە تاقەتی ئاڵۆزیی نوێ بەتایبەتی لە بواری هەبوونی هێزی بیانی و بەرز کردنەوەی ژمارەی هێزەکانی ناتۆی نییە.
ناوبراو وتی: ئەمریکا و وڵاتانی ئەورووپی لە سەربەخۆیی عێراق لە بوارەکانی سیاسی، ئەمنیەتی و سەربازی خۆشحاڵ نین. ئەوان دەیانەوێت وڵاتی ئێمە پێویستی بە هەبوونی هێزی بیانی بێت.
زاملی وتیشی: هێرشە مووشەکییەکان بۆ سەر ناوچەی سەوز و هەولێر بیانوویەکی داڕێژراو بۆ بەرز کردنەوەی ژمارەی هێزەکانی ناتۆ لە عێراق بوو.
بۆچوونی ئێوە