بە ڕاپۆرتتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە دیدار و گفتوگۆکانی وەزیری دەرەوەی عێراق لە تاران لەگەڵ محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران و دیکەی بەرپرسانی سیاسی و ئەمنیەتی کۆماری ئیسلامی ئێران هەواڵی دا.
شیاوی باسە، فواد حسێن بڕیارە لە ئەو سەفەرە یەک ڕۆژەیەدا کە لە ئەم مانگەدا بۆ جاری دووهەم ئەنجام دەبێت، سەبارەت بە پێوەندی دوو لایەنەی بەغدا و تاران، دۆخی ناوچەکە و پاڵپشتی لە ڕێگاکانی بەدی هاتنی باڵانس و دووری لە ئاڵۆزی و بشێوی لەگەڵ بەرپرسانی ئێران گفتوگۆ بکات.
بۆچوونی ئێوە