بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایهان ڕەهبەر، یاریزانی شەترەنجی داهاتووداری کوردستانی لە کێبڕکێیە ئۆنلاینەکانی ئێران پلەی دووهەمی ئاستی تەمەنی ژێر هەشت ساڵانی وەدەست هێنا.
ئەو یاریزانە کوردستانەییە بە دەست خستنی ئەو پلەیە لەلایەن فیدراسیۆنەوە بۆ ئوردووی هەڵبژاردەی نەتەوەیی بانگهێشت کرا.
شیاوی باسە، ئەو کێبڕکێیانە بە ئامادە بوونی 171 کەس لە سەرتاسەری ئێران بە شێوازی سویسی بەڕێوە چوو و قۆناغی کۆتایی بە بەشداری 16 یاریزان بە شێوەی دەورەیی بەڕێوە چوو.
بۆچوونی ئێوە