سەرکردەیەکی داعش لە هەولێر دەستگیر کرا

بەرپرسێکی ڕێکخستنی داعش لە ناوچە باشوورییەکانی عێراق، لە ئۆپراسیۆنێکدا لە شاری هەولێر دەستگیر کرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ماڵپەڕی هەواڵی سی ئێن ئێن، ئەمڕۆ هەینی 8 ی ڕەشەممە، ڕاپۆرتی دا کە شەوی ڕابردوو و لە ئۆپراسیۆنێکی هێزە ئەمنییەکانی عێراق، یەکێک لە سەرکردەکانی داعش لە شاری هەولێر، دەستگیر کراوە.

بە پێی ئەم هەواڵە ناوی ئەو کەسە بەشار عەدوانییە و بەرپرسی ڕێکخستنی نیشان شکێنەکانی داعش لە باشووری عێراق بووە.

هەروەها ئاماژە دراوە کە هێزە ئەمنییەکانی عێراق و دەزگا ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە لە ماوەیەک پێشەوە ئەو سەرکردەی داعشەیان لە ژێر چاوەدێری بووە و دوای هاتوچۆ لە نێوان ناوچەکانی فەلووجە، هیت و موسڵ، توانیویانە لە ئۆپراسیۆنێکدا ناوبراو لە هەولێر دەستگیر بکەن.

News Code 36196

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha