بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سوپای تورکیا هاوکات لەگەڵ توند بوونەوەی ئۆپراسیۆنی سەربازی خۆی دژی کوردەکانی سووریا لە سێ ساڵی ڕابردوو، ئۆپراسیۆنی ئاسمانی و زەوینی خۆشی لە هەرێمی کوردستان، بە بیانووی هێزەکانی پەکەکە لە ئەو ناوچە زیاد کردووەتەوە.
میران بەکر، لە وتەبێژەکانی وەزارەتی پێشەمەرگە سەبارەت بە ئاماری هێرشەکانی تورکیا بۆ ەر هەرێم لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوو، ڕایگەیاند: لە ساڵی 2019 نزیک بە 20 پێکدادان، 206 جار پێشێل کرانی هەرێمی ئاسمانی و 285 هێرشی ئاسمانی تورکیا لە هەرێمی کوردستان تۆمار کراوە.
ناوبراو سەبارەت بە هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر پەکەکە لە هەرێم لە ماوەی ساڵی 2020 زیادی کرد: تورکیا لە ساڵی ڕابردوو 570 هێرشی ئاسمانی لە ئەو ناوچە ئەنجام داوە و لە دوو مانگی یەکەمی ساڵی 2021 یش 44 هێرشی ئاسمانی تورکیا لە هەرێم تۆمار کراوە.
ئەو بەرپرسە سەربازییەی هەرێم، پەکەکەی هۆکاری سەرەکی هێرشەکانی تورکیا لە هەرێم وەسف کرد و وتی: پەکەکە ئەبێ بگەڕێتەوە بۆ ناو خاکی تورکیا و لەوێ درێژە بداتە شەڕەکانی خۆی.
بۆچوونی ئێوە