بە پێی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل ڕۆستەم پوور لەم بارەوە وتی: سنووری سەیرانبەندی بانە حەوتەی داهاتوو بە لەبەرچاو گرتنی خاڵە تەندروستییەکان دەکرێتەوە و هەموو شتێک لەم بوارەدا پێش بینی کراوە.
ئەو وتیشی: چاودێرانی تەندروستی لە سەر سنوور سەقامیان گرتووە و پێش هاتووچۆی موسافیرەکان، تاقیکاری کۆرۆنایان لێ دەگیردرێت و هەموو خاڵە تەندروستییەکان ڕەچاو دەکرێت و گەر حاڵەتێکی ئەرێنی کۆرۆنا ببینرێت، بێ گومان ئیزنی هاتووچۆی پێ نادرێت.
شیاوی ئاماژەیە سنووری سەیرانبەندی شاری بانە ماوەیەک لەمەوپێش بە هۆی زۆر بوونەوەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە کۆرۆنا، داخرا و هاووچۆ قەدەغە کرا.
بۆچوونی ئێوە