تورکیا 130 سەربازی بە گومانی پێوەندی لەگەڵ گولەن دەستگیر کرد

دەستگیر کردنی کەسانێک کە لە ڕوانگەی دەوڵەتی ئەنقەرەوە گومانی پاڵپشتی لە کودەتا شکست خواردووەکەی 2016 یان لەسەرە هەر درێژەی هەیە و ئەمڕۆکەش 130 سەربازی ئەو ولاتە دەستگیر کران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەناتۆڵی، دادستێنی ئێزمیر بۆ 148 سەربازی ئەو ولاتە سزای دەستگیر کرانی دەرکرد.

دەوترێت کە ئەمڕۆ چوارشەممە، لە هەڵمەتێکدا کە لە 47 پارێزگای تورکیا ئەنجام درا؛ 130 کەس دەستگیر کراون.

تۆمەتی ئەوان، هاوکاری لەگەڵ گرووپی فەتحوڵڵا گولەن ڕێبەری ئۆپزیسیۆنی تورکیایە کە بە داڕشتنی کودەتای شکست خواردووی 2016 تاوانبارە و ئێستا لە ئەمریکا ژیان دەکات.

12 کەس لە گومانلێکراوەکان لە هێزی زەوینی، 47 کەسیان لە هێزی ئاسمانی، 18 کەسیان لە هێزی دەریایی، 38 کەسیان لە جەندەرمە و 19 کەسیان لە گاردی کەناری تورکیان.

تا ئێستا 282 هەزار و 790 کەس بە بیانووی پێوەندی لەگەڵ کودەتا دەستگیر کراون کە 94 هەزار و  975 کەسیان بە بڕیاری دادگا چوونەتە زیندان.

News Code 36177

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 9 =