بەغدا دەیەوێت کۆنترۆڵی سەرجەم کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان بکات

پەرلەمانتارێکی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند کە دەوڵەوتی ناوەندی ئەو وڵاتە بەدوای کۆنترۆڵی سەرجەم کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستانە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە ماوەی ڕابردوودا دانوستانێکی چڕوپڕ و درێژخایەن لە نێوان دەوڵەتی هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی ناوەندی عێراق، سەبارەت بە نەوت و بەشە بودجەی هەرێم لە بودجەی 2021 ی عێراق بەڕێوە چووە و لە گەڵاڵەی بودجەیەک کە لە لایەن دەوڵەتی عێراقەوە ڕادەستی پەرلەمانی ئەو وڵاتە کراوە، ڕادەست کردنی 250 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژدا لە لایەن هەرێمەوە بە بەغدا، بووەتە مەرجی پێدانی بەشە بودجەی هەرێم.

بەڵام دانا جەزا نوێنەری پارتی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند کە دەوڵەتی ناوەندی لە بەرانبەر پێدانی بودجە، داوای کۆنترۆڵ کردنی تەواوی دۆسیەی نەوت و کۆنترۆڵی سەرجەم کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمە.

ناوبراو دەوڵەتی ناوەندی بە ئەوە تاوانبار دەکات کە دەیەوێت بە گەورە کردنەوەی پرسی نەوت و بودجە کێشە و بابەتی گەورەتر لە هەرێم لەوانە پرسی خاک و بەڕێوە بردنی مادەی 140 ی دەستوور بۆ دیاری کردنی چارەنووسی ناوچە جێناکۆکەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بخاتە پەراوێزەوە.

News Code 36168

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 3 =