بە پێی هەواڵی مێهر بە گوێرەی ئەلسوومێرییە، سەرچاوەیەکی ئاسایشی عێراق لە قۆڵبەست کردنی سەرکردەیەکی داعش لە ڕۆژاوای عێراق هەواڵی دا.
ئەو سەرچاوە ڕایگەیاند: هێزەکانی لەشکری ئیمام عەلی پێوەندیدار بە حەشدی شەعبی عێراق، ئەمڕۆ سێشەمە سەرکردەیەکی داعشیان لە بەشی فەلووجەی پارێزگای ئەنبار لە ڕۆژاوای عێراقیان قۆڵبەست کرد. ئەم تیرۆریستە لە ئۆپەراسیۆنێکی خێرا لە کۆڵانی شەهیدانی فەلووجە قۆڵبەست کرا.
لەشکری ئیمام عەلی کە لە ڕۆژهەڵاتی ئەنبار ئامادەیە، تا ئێستا توانیویە ژمارەیەکی زۆر تیرۆریست دەستبەسەر بکات و ڕادەستی ناوەندەکانی دادیان بکات.
بۆچوونی ئێوە