ئێران و عێراق هاوکارییە بارزگانییەکانیان بەرفراوانتر دەکەنەوە

باڵوێزی ئێران لە بەغدا و وەزیری بازرگانی عێراق لە سەر تۆکمە کردنەوەی هاوکارییە هاوبەشەکان لە بوارەکانی ئابووری باس و گفتوگۆیان کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە عێراقیوون، ئیرەج مەسجدی باڵوێزی ئێران لە بەغدا لەگەڵ عەلا ئەحمەد جبووری وەزیری بازرگانی عێراق دیداری کرد.

لە ئەو دیدارەدا دوو لایەنەکە لەسەر ڕێگاکانی تۆکمە کردنەوەی پێوەندی هاوبەشی نێوان ئێران و عێراق لە وبارەکانی بازرگانی و ئابووری باس و گفتوگۆیان کرد.

ئەوان هەروەها سەبارەت بە چالاک کردنەوەی ڕێککەوتننامە واژۆ کراوەکانی نێوان ئێران و عێراق قسەیان کرد.

وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایگەیاند کە لە ئەو دیدارەدا لەسەر زەروورەتی بەرز کردنەوەی ئاستی هاوکارییە ئابوورییەکانی نێوان دوو وڵاتەکە و بەهێز کردنەوەی ڕێڕەوە سنوورییەکان و ترانزیتی نێودەوڵەتی جەختیان کرا.

وەزیری عێراقی جەختی کرد کە وڵاتەکەی خوازیاری گۆڕینەوەی ئەزموون لەگەڵ ئێران لە بوارەکانی ئابووری و بەڕێوە بردنی ڕێککەوتننامەگەلێکە کە لە بەرژەوەندی هەر دوو وڵاتەکە دێتە ئەژمار.

دوو لایەنەکە سەبارەت سەفەری ئەم زووانەی شاندێکی ئێرانی بە سەرۆکایەتی وەزیری پیشە و کانگاکانی ئێران بۆ عێراق قسەیان کرد.

News Code 36157

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 2 =