بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 89 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 59 هەزار و 572 کەس.
ڕاشیگەیاند: تا ئێستا یەک ملیۆن و 582 هەزار و 275 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.
تا ئێستا یەک ملیۆن و 351 هەزار و 390 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی بە ئاماژە بەوەی کە 11 شار لە دۆخی سوور، 52 شار پرتەقاڵی، 217 شار زەرد و 168 شار لە دۆخی شین دان، وتی: شارەکانی ئابادان، ئەهواز، بەندەر ماهشار، خوڕەمشار، دزفوول، دەشت ئازادگان، ڕامهورموز، شادگان، شووشتەر، کاروون و هۆوەیزە لە دۆخی سوور دان.
بۆچوونی ئێوە