زەریف: بایدن درێژە بەسیاسەتی ترامپ ئەدات

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: بایدن درێژە بە سیاسەتەکانی ترامپ ئەدات و ئەورووپییەکانیش هیچ کارێک ناکەن.

بە پێی هەواڵی مێهر، محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە وتووێژ لە گەڵ پرێس تی وی وتی: بە پێی پاراگرافی 36ی بەرجام، ئێران مافی ئەوەی هەیە گەر لایەنێک پێبەندی بڕیارەکان نەبوو، چارەسەرێک بدۆزێتەوە و ئێستا نەک هەر تەنیا ئەمریکییەکان بەڵکوو ئەورووپییەکانیش بەڵێنەکانیان جێبەجێ نەکردووە کەچی ئێمە هیچ یاسایەکمان پێشێل نەکردووە.

ئەو سەبارەت بە سەفەری ڕافائێل گەرووسی، بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی وتیشی: ئێمە شتێکمان بۆ شاردنەوە نییە، ئێران ڕاستییەکی ژئۆپۆلیتیکە  کە هەرگیز بەدوای بەرهەم هێنانی چەکی ئەتۆمی نەبووە و نابێت.

سەرۆکی دەزگای دیموکراسی بەم شێوە درێژەی بە باسەکانی دا و وتیشی: ئاژانس نوێنەری ئێمەیە و سەبارەت بە ڕێزگرتن لە یاسای وڵاتەکەمان باس و وتووێژمان کردووە. کاری ئێمە ئاشتی خوازانەیە و بڕیار نییە بگۆڕدرێت.

زەریف سەبارەت بە ئەگەری دانووستانی ئێران و ئەمریکاش وتی: ئێران دەیەوێ دڵنیا بێت ئەو کارە لە لایەن ئەمریکاوە دووپات نابێتەوە. هیچ شتێ نەگۆڕدراوە. سیاسەتی گوشاری زۆری ترامپ، شکستی زۆری بەدواوە بوو. ئانتۆنی بلیکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئەم دواییانە داکۆکی کرد ئەو سیاسەتە شکستی هێنا بەڵام دیسانەوە هەر ئەو ڕێگایانە گرتۆتە بەر. ئەوان دەبێ بزانن لە بەرانبەر ئێران تەنیا ڕێز گرتن  وڵام ئەداتەوە. دەبێ گەمارۆکان هەڵوەشێننەوە و بگەڕێنەوە بۆ بەرجام.

News Code 36136

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 3 =