بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوای ئەوەی سنووری پەرویز خانی کرماشان داخرا ، ده‌روازه‌ى سنوورى حاجى ئۆمه‌رانيش له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: "ئاگاداری گشت هاووڵاتیان و گەشتیارانی خۆشەویست دەکەینەوە کە لایەن ئێرانی بە ڕێگای پەیوەندییەکانەوە ، ئاگاداری ئێمەیان کردووە کە حکومەتی ئێران بڕیاری داوە سبەی ڕۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی (21/2/2021) کاتژمێر (2)ی پاش نیوەڕۆ دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران لە ڕووی گەشتیارییەوە بۆ ماوەی (2) دوو هەفتە دادەخەن.
هەروەها راگەیێندراوە کە بە تەنیا هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان کە لە ئێرانن دەتوانن بگەڕێنەوە بۆ هەرێمی کوردستان و هاووڵاتیانی ئێرانی کە لە هەرێمی کوردستانن دەتوانن بگەڕێنەوە بۆ ووڵاتی خۆیان ".
له عێراق دۆخى كۆرۆنا گه‌شتۆته ڕاده‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ ڕاگه‌یه‌ندراوه و له‌م هه‌فته‌یه‌دا له هه‌رێمى كوردستانیش ڕێ و شوێنى نوێ بۆ به‌رگرتن له بڵاوبونه‌وه‌ى هه‌ردوجۆره‌كه‌ى كۆرۆنا ڕاده‌گه‌یه‌ندرێت.
بۆچوونی ئێوە