بۆ زیندووکردنەوەی 1+5 ئەمریکا دەبێ گەمارۆکان هەڵوەشێنێتەوە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: کاری سەمبۆلیک باشە بەڵام بۆ زیندوو کردنەوەی 1+5 ئەمریکا دەبێ گەمارۆکان هەڵوەشێنێتەوە.

بە پێی هەواڵی مێهر، سەعید خەتیب زادە لە لاپەڕەی تویتەری خۆیدا لە کاردانەوە بە پاشگەز بوونەوەی ئەمریکا لە میکانیزمی ماشە لە شۆرای ئاسایشی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان، نووسی: بە هۆی چوونەدەرەوەی ئەمریکا لە بەرجام 1+5 نەماوە و ئێستا تەنیا ئێران و 1+4 لەو ڕێکەوتنە دان.

ئەو وتی: وەبیری بێننەوە ترامپ لە بەرجام چووە دەرەوە و هەوڵی دا هەڵیوەشێنێتەوە.

ناوبراو وێڕای ئاماژە بەوەی کە کاری سەمبۆلیک باشە بەڵام بۆ زیندوو کردنەوەی 1+5 ئەمریکا دەبێ گەمارۆکان هەڵوەشێنێتەوە،  وتیشی: ئێمەش وڵامی ئەو کارانە ئەدەینەوە.

 

News Code 36112

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 0 =