ئەمریکا: ڕێگای دیپلۆماسی لەگەڵ ئێران هێشتا کراوەیە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە ئاماژە بە هەوڵەکانی ئێران لەوانە ئاستی پیتاندنی ئۆرانیۆم، ئەگەری گەڕانەوە لە ئەو هەوڵانەی" هەواڵێکی باش" وەسف کرد و وتی کە ڕێگای دیپلۆماسی لەگەڵ ئێران هێشتا کراوەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، واشنتۆن جارێکی دیکە زیادەخوازییەکانی خۆیی لەسەر ئەوەی کە ئێران سەرەتا ئەبێ بگەڕێتەوە سەر ڕێککەوتنی ناڤۆکی، دووپات کردەوە.

نێد پرایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەڤانی وتی: ئێمە لە ڕاگەیاندنی ئێران لە سەر ڕاگیرانی بەڕێوەبردنی پرۆتۆکۆلی پەیوەستی و هەروەها چاوەدێرییەکانی دیکە لەژێر ناوی ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئاگادارین.

ناوبراو زیادی کرد: هەواڵی باش ئەوەیە کە هەموو ئەو هەوڵانە، ئەگەری گەڕانەوەیان هەیە و ڕێگا بۆ گەڕانەوە هێشتا کراوەیە.

پرایس وتی: ئێمە و هاوپەیمانەکانمان جەخت دەکەینەوە کە ئێران ئەبێ ئەو قۆناغگەلە بچێتە دواوە و خۆی ببوێرێت لە هەوڵێک کە دەبێتە هۆی نەمانی متمانەی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی. ئێران ئەبێ هاوکاری تەواوی خۆی لەگەل ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی درێژە بدات.

ناوبراو درێژەی دا: ئەگەر ئێران بەتواوەتی پابەندی بەڵێنەکانی خۆی ببێت، ئەمریکاش هەنگاوی هاوشێوەی هەڵدەنێت.

News Code 36092

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha