هاوسەرۆکی هەدەپە لە پارێزگای قارس دەستگیر کرا

شەش بەرپرسی باڵای هەدەپە، لەوانە سەودا سوباشی هاوسەرۆکی هەدەپە لە پارێزگای قارس دەستگیر کران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژی 12 ی فێڤریە بە بێ ڕاگەیاندنی پێشوو ئەندامانی پارتی دیمۆکراتی گەلان هەدەپە لە پارێزگای قارس دەستگیر کران کە تێیاندا سەودا سوباشی هاوسەرۆکی هەدەپە و دوو بەرپرسی باڵای ئەو پارتە بە ناوەکانی زەکی شور و مەحموود نادرئۆغڵوو دەستگیر کران. ناوی سێ کەسی دیکە دەستگیر کراون ئاشکرا نەکراوە. ئەو کەسانە دوای قۆڵبەست کردنیان بۆ لێپرسینەوە گواسترانەوە بۆ ئیدارەی پۆلیس و دواتریش بۆ دادستێنی.

شیاوی باسە کە تۆمەتی ئەو کەسانە ئەندامێتی لە گرووپە تیرۆریستییەکان ڕاگەیێندراوە.

سێ کەس کە ناویان لە مێدیاکان بڵاو نەکراوەتەوە بە مەرجی لەژێرجاوەدێری بوون و بە دادانی بارمتە ئازاد کراون.

News Code 36080

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 1 =